رووداو - هەولێر
لەسەر کەیلۆر ناڤاس، گۆڵپارێزی کۆستاریکی یانەی ریال مەدرید کێشە دەکەوێتەوە نێوان زینەدین زیدان، راهێنەری یانەکە و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ئەو یانەیە.
ماڵپەری دیاریۆ گۆڵی ئیسپانی لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، لەسەر ئەو گۆڵپارێزە کێشە کەوتووەتە نێوان زیدان و پێرێز، لەبەرئەوەی زیدان دەیەوێت ناڤاس لەگەڵ یانەکە بمێنێتەوە و بەرگری لە گۆڵی ریال مەدرید بکات، بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ دەیڤد دیخیا واژۆبکات.
ریال مەدرید چەندین ساڵە چاوی لە تواناکانی ئەو گۆڵپارێزە ئیسپانییەی یانەی مانچێستەر یونایتدە، بەڵام تاوەکو ئێستا یانەکە لە گواستنەوەی سەرکەوتوو نەبووە، سەرەرای ئەوەی سەرۆکی لۆس بلانکۆس زیاتر لە جارێک خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزەکە پێشانداوە.
کەیلۆر ناڤاس، لەساڵی 2014 بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ لیڤانتی پێشکەشیکرد پەیوەندیی بە ریال مەدریدەوە کرد و ئێستاش گۆڵپارێزەکە بەهۆی پێکانەوە لە یاریگەکان دوورکەوتووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ