نهێنی گواستنەوەی بواتینگ بۆ بارسێلۆنا ئاشکراکرا

22-01-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کیڤن پرینس بواتینگ، یاریزانی نوێی بارسێلۆنا، گواستنەوە
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئێریک ئەبیدال، سکرتێری هونەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نهێنی گرێبەستکردن لەگەڵ پرینس بواتینگ، یاریزانی یانەی ساسۆلۆی ئیتاڵی ئاشکرادەکات.

ئەبیدال لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی ناساندنی یاریزانەکەدا گوتی، ئێمە چاوەڕێی بڕیاری مونیر حەدادی بووین بۆ ئەوەی گرێبەستەکە نوێ بکاتەوە یان بڕوات.

ئەو یاریزانەی پێشووی بارسا گوتیشی، کاتێک مونیر بە ئێمە گوت گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە، دەستمان بە کارکردن کرد بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی خاوەن ئەزموون و بە خێرایی کارمان بۆ گواستنەوەی کرد و دواجار بواتینگمان هەڵبژارد.



ئەبیدال لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، ڤالڤێردی هیچ کەمتەرخەمیی نەکردووە و زۆر هاوکاربووە لە هەموو شتەکاندا و لە گواستنەوەی یاریزانەکانیش رازییە.

لە کۆتایی قسەکانیدا سکرتێری هونەری بارسێلۆنا دەربارەی گواستنەوەی فرانکی دی یۆنگ، یاریزانی ئەیاکس قسەیکرد و گوتی، ئێمە پرسیاری ئەو یاریزانەمان کردووە، زۆر یانە داوای ئەو دەکەن و چاوەڕێی بڕیاری یاریزانەکە دەکەین.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە