ڤاران ریال مەدرید شۆک دەکات

22-03-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ڤاران ریال مەدرید
A+ A-

رووداو - هەولێر

رافایێل ڤارانی بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید بە بڕیارێک یانەکەی شۆک دەکات.

چەند رۆژێک پێس ئێستا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە رافایێل ڤاران لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ریزەکانی یانەی ریال مەدرید جێدەهێڵێت، لەلایەن خۆیەوە رۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، ڤاران لە ژووری جلگۆڕینی یاریزاناندا بە هاوڕێکانی گوتووە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ریزەکانی یانەی ریال مەدرید بەجێدەهێڵم، دەمەوێت تاقیکردنەوەیەکی نوێ لە ژیانمدا ئەنجامبدەم.

مارکا دەڵێت، هەرچەندە زیدان ڤارانی هێناوەتە ریال مەدرید و وەکو چەند ساڵی رابردوو بە تەواوی پشتی پێدەبەستێت، بەڵام یاریزانە فەرەنسییەکە ئەوەشی رەتکردووەتەوە و گوتوویەتی زیدانیش ناتوانێت پەشیمانم بکاتەوە.

بەرگریکارە فەرەنسییەکە لە ساڵی 2011 پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید کردووە و مەرجی هەڵوەشاندەنەوەی گرێبەستەکەشی 500 ملیۆن یۆرۆیە، یانەی مانچێستەر یونایتدش نزیکترین یانەیە لە گواستنەوەی ڤاران.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە