رووداو - هەولێر
داواکاری گشتی ئەڵمانیا، بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش پشکنینی بۆ 21 وەرزشوان ئەنجامدا.
بە هۆی گومان لە بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش، 21 یاریزان کە لە ساڵانی 2011 تاوەکو 2019 یارییان کردووە پشکنینیان بۆ ئەنجامدرا.
ئەو کەسانەی کە تۆمەتەکەیان خرابووە پاڵ، لە هەشت وڵاتی جیاجیای ئەوروپاوە بوون و بەشێکی زۆریان پەیوەندییان بە یارییەکانی خلیسکانێی سەر بەفرەوە هەیە، بە تایبەت ئەو پاڵەوانێتییانەی، کە لە نەمسا و ئەڵمانیا بەڕێوەچوون.
گای گرابێر سەرۆکی داواکاری گشتی، لەسەر داوای پزیشکەکان و دوای لێکۆڵینەوە لە ئەنجامی پشکنینەکان بڕیاری دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی داوە کە تۆمەتەکەیان لەسەر ساخبووەتەوە، تاوەکو ئێستا پێنج کەس دەستگیرکراون و دوو لەو کەسانە لە نەمسان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ