سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەبێتە کارگوزار

22-04-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن سەفین کانەبی
A+ A-

رووداو – هەولێر

ئامادەکارییەکان لە یاریگەی فرانسو هەریری بۆ یاری گەڕی کۆتایی خولی کوردستان بەردەوامە و سەرۆکێ یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش دەبێتە کارگوزار.

سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، چەند وێنەیەکی خۆی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کانەبی سەرقاڵی شوشتنی پەیژەکانی یاریگەکەیە.



سەفین کانەبی لە پۆستەکەیدا نوسیوویەتی شانازی بە خزمەتکرنی هاندەرانی وەرزشی کوردستان دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.

رۆژی شەممە لە یاری گەڕی کۆتایی خولی یانە نایابەکانی کوردستان هەردوو یانەی هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر کاژێر 18:30 لەسەر یاریگەی فرانسو هەریری رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە