رووداوی وه‌رزشی ـ كه‌ركووك
سۆنیا مه‌حموود، یاریزانى تیپى تۆپى پێى هه‌ڵبژارده‌ى ئافره‌تانی عێراق و یانه‌ی گازی باكوور، به (رووداوى وه‌رزشی) گوت "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان‌مان هه‌بێت هیچ كات بیر له هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ناكه‌مه‌وه، پێویسته خزمه‌تى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى خۆمان بكه‌ین".
شارى كه‌ركووك به درێژایی مێژووى خۆى خاوه‌نى چه‌ندین كچه یاریزانانى به‌توانا بووه له یارییه جیاوازه‌كان، به‌تایبه‌تیش تۆپى پێ، كه زۆربه‌ی كاته‌كان له‌م شاره‌دا گرنگى خۆى هه‌بووه. ئێستا یانه‌ى گازى باكوور، یه‌كێكه له یانه‌كانی ئه‌و شاره كه ئێستا زۆر بایه‌خ به یارییه‌كانی ئافره‌تان ده‌دات، به‌تایبه‌تیش تۆپی پێ، هه‌ر بۆیه‌ش خاوه‌ن چه‌ندین كچه یاریزانی به‌توانایه، كه هه‌ندێكیان بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق یاری ده‌كه‌ن.
سۆنیا مه‌حموود، نموونه‌یه‌كی ئه‌و كچه یاریزانانه‌یه، كه جگه له گازى باكوور بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش یارى ده‌كات، به‌ڵام نیگه‌رانه له‌و بارودۆخه‌ی ئێستا یاری تۆپی پێی ئافره‌تان له كوردستان و عێراقیش پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. ئه‌و زۆر به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی هاتنی ئه‌و رۆژه ده‌كات، كه له كوردستان بایه‌خ به تۆپی پێی ئافره‌تان بدرێت.
ئه‌و به (رووداوی وه‌رزشی) گوت "به‌داخه‌وه ئاستى تۆپى پێى ئافرههتان له كوردستان روو له پاشه‌كشه‌یه، هه‌روه‌ها له عێراق به گشتى رووى له دابه‌زینه". هه‌روه‌ها گوتیشی "هیوام وایه رۆژێ ببینم بایه‌خ به وه‌رزشى كچان بدرێت و به كه‌م سه‌یرى یارییه‌كانى كچان نه‌كرێت، هه‌رچه‌نده مه‌حاڵه ئه‌و هیوا و ئاواته‌م له عێراق و كوردستان بێته‌دی".
سۆنیا مه‌حموود، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌تا خه‌ونی ئه‌وه بووه ببێته یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، به‌ڵام وه‌ك خۆی گوتی "كاتێك خه‌ونه‌كه‌م هاته‌دی ئێستا خه‌ونێكى دیكه‌م ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان به‌و هیوایه‌م بتوانم بۆ كوردستانه‌كه‌م یارى بكه‌م، بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئافره‌تانی كوردستان هه‌بێت، هه‌رگیز بیر له هه‌ڵبژارده‌ی ئافره‌تانی عێراق ناكه‌مه‌وه".
سۆنیا، كه به قسه‌ی خۆی گرێبه‌ستی چه‌ندین یانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه به‌هۆی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ یانه‌ی گازی باكوور، ده‌ڵێت "منیش وه‌ك هه‌ر كچه یاریزانێكی دیكه بێزارم له نه‌بوونی خول و پاڵه‌وانیه‌تی، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر عێراق و كوردستان هیچ پاڵه‌وانیه‌تییه‌ك نه‌كه‌نه‌وه وا باشه بۆ خۆمان له ماڵه‌وه دانیشین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ