ئەحمەد سالاری گۆڵکاری یانەی سلێمانی بەناچاری چووە ریزی پێشمەرگەی هەولێر

22-10-2015
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
رووداو
رووداو
نیشانەکردن ئەحمەد سالار
A+ A-

ئەحمەد سالار گۆڵکاریی مێژووی یانەی سلێمانی بەناچاریی ریزی تیپەکەی جێهێشت و پەیوەندیی بەیانەی پێشمەرگەی هەولێر کرد.

ئەم یاریزانە تەمەن سی ساڵە دوای ئەوەی ماوەی دە ساڵ لەسەر یەک لە ریزی یانە سوور پۆشەکەی پایتەختی رۆشنبیری یاریی کرد، بەڵام دوا جار بەهۆی قەیرانی دارایی ریزی تیپەکەی جێهێشت و گرێبەستی لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەسەر لاپەڕەی سپی واژوو کرد بۆ ماوەی وەرزێک.

یانەی پێشمەرگەی هەولێر ئەمساڵ بایەخێکی زۆریی داوە بە بەهێز کردنی هێڵی هێرشبەریی تیپەکەیان و متمانەیەکی گەورەشیان بە ئاست بەرزیی ئەحمەد سالار هەیە.

ئەحمەد سالار پێشتر یاریی کردووە بۆ یانەکانی ئاشتی، کەمال سەلیم، پێرس، پێشمەرگەی سلێمانی، نەورۆز، هەروەها زۆرترین کاروانی ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەی سلێمانی بووە کە دوو جار توانیوویەتی یانەکە بگەیەنێتە ریزی خولی یانە نایابەکانی عێراق.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە