رووداو -سلێمانى
به پێى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، یانه‌ى گازى باكوورى شارى كه‌ركووك داده‌خرێت و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ى یانه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ش كه‌م ده‌كرێته‌وه .
به پێى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى نه‌وت، پاش كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه كارگێڕیه‌كانى باڵاى وه‌زاره‌ته‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى سه‌ریان بریاردراوه به كه‌مكردنه‌وه‌ى یانه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌ت بۆ چوار یانه و یه‌كگرتنى یانه‌كانى گازى باشوور و نه‌وتى باشوور به ناوى یانه‌ى باشوور.
هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یانه‌ى گازى باكوور و مه‌سافى ناوه‌ڕاست ، كه‌مكردنه‌وه‌ى تیپه‌كانى یانه‌ى نه‌وتى باشوور بۆ یارییه‌كانى تۆپى پێ و باسكه .
به‌وه‌ش چوار یانه ده‌مێنێته‌وه كه ئه‌وانیش یانه‌كانى نه‌وت و نه‌وتى ناوه‌ڕاست و نه‌وتى میسان و باشوور و ساڵى داهاتووش ئه‌و چوار یانه‌یه كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ دوو یانه .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ