کچانی تۆپی دەست لەدەست نەبوونی پاڵەوانیەتی بێزارن

23-02-2016
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
.....
.....
نیشانەکردن تۆپی دەست
A+ A-

کچانی یاریزانی تۆپی دەست لە یانەکانی باشووری کوردستان لەسەر ئاستی عێراقدا بێ رکابەرن و زۆربەی جارەکانیش کچانی باشوور بە نوێنەرایەتی عێراق بەشداری پاڵەوانیەتییەکانی دەرەوەیان کردووە، بەڵام ماوەی زیاتر لە 2 ساڵە هیچ خول و پاڵەوانیەتییەکیان بۆ نەکراوەتەوە و خەریکە توانای ئەو کچە یاریزانان دەپووکێتەوە و لەناودەچێت.

نەبوونی پاڵەوانیەتی کچە یاریزانانی تۆپی دەستی یانەکانی باشووری کوردستانی بێزارکردووە.

ماوەی دوو ساڵە بەهۆی قەیرانی داراییەوە، هیچ رکابەرییەکی یاریی تۆپی دەستی کچان بەڕێوەنەچووە، ئەمەش بووەتە هۆکار کە تیپەکان گۆڕەپانەکان چۆڵ بکەن و کچە یاریزانانیش لە ماڵەوە دانیشن.

سەرۆکی یەکێتی تۆپی دەستی کوردستان لە رێگای مایکی رووداو مژدەی بەڕێوەبردنی قارەمانیەتیەکان دەداتە هەوادارانی یارییەکە.

کچە یاریزانانی باشووری کوردستان بەردەوام کۆنتڕۆڵی کێبرکێکانی عێراقیان کردووە، یانەی ئافرەتانی هەولێر وەک نوێنەری یانەکانی عێراق بەشداریی پاڵەوانیەتی یانەکانی عەرەبی کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە