تایبەت- محەمەد كارێزی
سەرۆكی لیژنەی پارالۆمپی كوردستان رایگەیاند، كۆڤان حەسەن یاریزانی كوردی هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانی پارالۆمپی عێراق دەسكەوتێكی دیكەی نێودەوڵەتی بردەوە.
زاهیر رەشید لە لێدوانێكی تایبەت بە (رووداو)ی راگەیاند" كەمێك پێش ئێستا كۆڤان حەسەن توانی میدالیای زێری یاری هەڵدانی رم لە پاڵەوانیەتی چینی نێودەوڵەتی بباتەوە، كە كێبركێكانی 18ی ئەم مانگە دستی پێكردووە ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت".
زیاتر گوتی" كێبركێكانی ئەم قارەمانیەتیە بە بەشداری 45 وڵاتی دنیایە و ئاسان نییە، ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە ئەم یاریزانە كوردە جیا لە میدالیای زێر ریكۆردێكی نوێی بۆ خۆی تۆماركرد، كە هەڵدانی رمەكەی 41،89 مەتر بوو".
كۆڤان حەسەن پێشتر چەندین میدالیای زێری لەسەر ئاستی جیهان بردووەتەوە، هەروەها لە ئۆڵۆمپیادی لەندەن تاكە وەرزشوانی كورد بوو بەشدار بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ