رووداو - هەولێر
رۆبن ڤانپێرسی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە بەجێهێشتنی یانەکەی لە هاوینی دهاتوودا نزیکبووەتەوە.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ڤان پێرسی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەنجامداوە و پێی راگەیاندووە هەنگاوەکانی بۆ داهاتوو دەستپێبکات، بەتایبەت کە گرێبەستەکەی هاوینی 2016 لە مانچێستەر یونایتد کۆتایی دێت.
رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، ڤان پێرسی لەگەڵ بەڕێوەبەرەکەی باسی دەستەوارەکەی گاڵاتەسەرای تورکیشی کردووە کە یانەکە دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ 3 ساڵ بباتە ریزەکانی.
لەلایەکی دیکەشەوە رۆژنامەی میرەری بەریتانی لێدوانێکی لویس ڤان خاڵی راهێنەری یانەکەی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا رایگەیاندووە تا ئێستا نوێکردنەوەی یاریزانە هۆڵەندییەکە دیارنییە و رەنگە یانەکە جێبێڵێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ