رودی گارسیا راهێنەری یانەی مارسیلیای فەڕەنسی، بە رێککەوتن لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە بڕیاریدا لە کۆتایی ئەم وەرزە پۆستی راهێنەری مارسیلیا جێبهێڵێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رودی گارسیا راهێنەری یانەی مارسیلیا رایگەیاند "لەگەڵ سەرۆکی یانەی مەرسیلیا رێککەوتووین لەسەر ئەوەی کۆتایی وەرز ماڵئاوایی لە یانەی مارسیلیا بکەم و یاری یانەکەم بەرامبەر مونپێلییە دەبێتە دوایین یاریی کە من ئەرکی راهێنەری مارسیلیا بکەم".
لە لایکی دیکەوە سەربارەت بە رۆیشتنی رودی گارسیا، جاک هێنری ئیرۆ سەرۆکی یانەی مەرسیلیا گوتی "رێزێکی تایبەتیم بۆ رودی گارسیا هەیە کە رۆڵێکی باشی بینیوە لە بەرزکردنەوەی ئاستی یانەکەمان، کە وەزی رابردوو توانی مارسیلیا بۆ فایناڵی یۆرۆپالیگ سەر بخات".
وەرزی رابردوو یانەی مارسیلیا گەیشتە یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگ، بەڵام بە ئەنجامی 3-0 بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەردید تووشی شکست بوو.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان فەڕەنسا هۆکاری دوورخستنەوەی گارسیا بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، گارسیا سەرکەوتوو نەبووە لە سەرخستنی یانەی مارسیلیا بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ