رووداو - هەولیر
ئەلیخاندرۆ خۆسێ هیرناندێز ناوبژیوانی بەناوبانگی ئیسپانی دانی بەوەدانا، هەڵەیەکی گەورەی بەرامبەر یانەی بارسیلۆنا کردووە، لە وەرزی رابردووی لالیگا و بەوهۆیەوە دوو خاڵی لە یانەکە کەمکردووەتەوە.
هیرناندێز بە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رایگەیاندووە، دان بەوەدا دەنێم لە یاری نێوان بارسیلۆنا و ریال بێتس لە لالیگادا، ستەمی لە بارسیلۆنا کردووە، کاتێک گۆڵێکی دروستی بۆ بارسا ئەژمارنەکرد، هیرناندز دەڵێت، دوای ئەوەی گۆڵەکەم رەتکردەوە، یاریزانان بەزۆری ناڕەزایەتییان دەربڕی، بەڵام من گوێم پێنەدان و دوای ئەوەی گەڕامەوە دووبارە سەیری گرتەکەم کردەوە کاتێک بینیم تۆپەکە بە قوڵایی 57 سانتیم چووەتە ژوورەوەو زانیم گۆڵێکی دروستم ئەژمارنەکردووە، زۆر زۆر ناڕەحەتبووم و هەستم بە دڵتەنگی کرد، بەراستی هەڵەیەکی کوشندەم ئەنجامدا و دەبێتە لەکەیەکی رەش بە رێگای کاروانی ناوبژیوانیمەوە.
ئەو ناوبژیوانە زیاتر دەڵێت" کاتێک تۆپەکە چووە ژووەرەوە سێ یاریزان پێش تۆپەکەیان لیگرتبووم، واتە بە روونی نەمبینی، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر خێرابوو، بۆیە من و ناوبژیوانی یاریدەدەر نەمانبینی و زۆر داوای لێبوردن دەکەم".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ