رووداو -سلێمانى
سەردار ئەحمەد باوکى منداڵێکى تەمەن هەشت ساڵە بەناوى سارۆز، دەستى گرتووە و هێناوییەتى بۆ ئەکادیمیاى سلێمانى تا بەشێوەکى ئەکادیمى و لەژێر سەرپەرشتى ژمارەیەک راهێنەرى پسپۆڕ فێرى یاریى تۆپى پێ بێت. سەردار باسى ئەو رۆژگارە دەکات، کە خۆى منداڵ بووە و خەونى ئەوە بووە کەسێک دەستى بگرێت و فێرى یاریى تۆپى پێ بێت.
ئەکادیمیاى تۆپى پێى یانەى سلێمانى ماوەى دوو مانگە کراوەتەوە ٤٠٠ منداڵ لە تەمەنەکانى شەش بۆ چواردە ساڵى بۆ ماوەى پێنج ساڵ فێرى وانەکانى یاریى تۆپى پێ دەکرێن.
فێرخوازان بەپێى تەمەن و ئاست بەشێوەى گرووپ جیاکراونەتەوە، ساڵانە بەپێى هەڵسەنگاندنى راهێنەران باشترینەکان جیادەکرێنەوە. دواى تێپەڕبوونى ساڵێک بەسەر تەمەنى ئەم فێرگەیە، یانەى سلێمانى گرێبەستێکى پێنج ساڵە لەگەڵ فێرخوازان واژۆ دەکات.
جەواد مزەفەرى کە ساڵانێک لە ئێران لە فێرگە وەرزشییەکان وانەى بە فێرخوازان گوتووەتەوە، خاوەن بیرۆکەى ئەم پڕۆژە درێژخایەنەیە، بە پشتبەستن بە نوێترین گۆڕانکارییەکانى ئەکادیمیا جیهانییەکان کار لەسەر پێگەیاندنى ئەم نەوەیە دەکەین.
لە کوردستان ٢٥ فێرگە و ئەکادیمیاى تایبەت بە تۆپى پێ هەیە، ١٦ لەو ژمارەیە دەکەوێتە سنوورى پارێزگاى سلێمانییەوە، ئەکادیمیاى تۆپى پێى سلێمانى گەورەترینیانە.
ئەکادیمیای وەرزشی تۆپی پێی یانەی سلێمانی ماوەی دوو مانگە کراوەتەوە و زیاتر لە 400 منداڵ لە تەمەنەکانی نیوان 6 ساڵ بۆ 14 ساڵی تێدا فێری تۆپی پێ دەکرێن.
پلانی ئەکادیمیایەکە ئەوەیە لە ماوەی 5 ساڵی داهاتوو ئەو منداڵانە بە شێوەی ئەکادیمی فێری یاریی ببن و ببنە یاریزانی پێگەیشتوو و خزمەت بە بواری تۆپی پێی کوردستان بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ