رووداو - هەولێر
ڤیچێنزۆ مۆنتێلا، راهێنەری یانەی ئەیسی میلان بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی توانای یاریزانەکانی شێوازێکی نوێ لە راهێنانەکاندا پەیرەو دەکات.
راهێنەری یانە لۆمباردییەکە یاریی بۆکسێنی کردووەتەوە بەشێک لە راهێنانەکانی یانەکە بۆ ئەوەی یاریزانەکانی لە رووی جەستەییەوە بەتەواوی ئامادەبن و ماسوولکەکانیان بەهێزتربکەن.
لە راهێنانەکاندا دەردەکەوێت لیۆناردۆ بۆنوچی کاپتنی یانەکە و یاریزانەکانی دیکە لەکاتی راهێنانەکاندا یاریی بۆکسێن دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ