تیپی کاراتێی یانەی هەندرێن بهرهو وڵاتی توركیا بهڕێكهوت به مهبهستی بهشداریكردن لە پاڵەوانێتییەکی نێودهوڵهتی، كه رۆژی هەینی داهاتوو ئەنجامدەدرێت و 10 وڵات بەشداری تێدا دەکەن، ئەمە جگە لەوەی پاڵەوانێتییەکە ماوەی سی رۆژ دەخایەنێت و حەوت یاریزانی یانەی هەندرێنیش تێیدا بەشدار دهبن.
کێبرکێکە رۆژی هەینی داهاتوو بە بەشداریی دە وڵات لە شاری ئیستەنبوڵ دەست پێ دەکات و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، حەوت یاریزان و راهێنەری هەندرێنیش لەسەر خەرجی خۆیان بەشدارن .
تیپی تایکواندۆی یانەی هەندرێن لە ساڵی 2013 دروستکراوە و خاوەن حەفتا یاریزانە کە هەژدەیان خاوەنی پشتێنی رەشن.
ساڵی 2013 تازەپێگەیشتووانی یانەکە پلە سێیەمیان لەسەر ئاستی کوردستان بەدەستهێنا
ئەم پۆلە وەرزشوانەی هەولێر ورەیان بەرزە بۆ رووبەروبوونەوەی یاریزانە بە ئەزموون و بەهێزەکانی قارەمانیەتیەکە، کە هەزار یاریزان ململانێی یەکتر دەکەن.
تایکواندۆکارانی کوردستان بەردەوام پێشەنگن لەسەر ئاستی عێراق، بەشێوەیەک بەشی زۆریی یاریزانەکانی هەڵبژاردەی عێراق کوردن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ