رووداو – هەولێر
لە خولی فەرەنسیدا دوای شەش بردنەوەی لەسەریەک، سەرکەوتنەکانی پاریس سانجێرمان وەستا.
لە گەڕی حەوتەکی لیگ وەن، لە یاریگای لامۆسۆن، یانەی مۆنپیلیێ پێشوازی لە یانەی پاریس سانجیرمان کرد.
سەرەرای چەند هەوڵێکی هەردوو یانە بۆ سەر گۆڵی یەکدی، بەڵام یارییەکە تا کۆتایی بە بێ گۆڵ کۆتاییهات و هەردوولا خاڵێکیان وەرگرت.
بەم ئەنجامەش پاریس سانجێرمان هەر لە پێشەنگدا مایەوە بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ پێشەنگە و مۆنپیلیێش بە 8 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی 12میندایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ