رووداو ـ هه‌ولێر
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسپانی دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، هه‌ڕه‌شه‌ی دانه دادگای له ده‌زگایه‌كی ئیسپانی كردووه، دوای ئه‌و راپۆرته ته‌له‌ڤزیۆنییه خراپه‌ی له‌سه‌ر دۆسته ئیسپانییه‌كه‌ی، جۆرجینا رۆدریگێز، بڵاویكردووته‌وه.
رۆژنامه‌ی ASی ئیسپانی ده‌ڵێت "رۆناڵدۆ زۆر تووڕه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ی دانه دادگای له ده‌زگای میدیاسێتی ئیسپانی كردووه، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی، راپۆرتێكی خراپی له‌سه‌ر دۆسته‌كه‌ی رۆدریگێز بڵاوكرده‌وه".
به‌رنامه‌ی هه‌واڵی كه‌سه به‌ناوبانگه‌كان له‌سه‌ر كه‌ناڵی تیلیسینۆ، كه كه‌ناڵێكی میدیاسێته، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا، راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا باسی له‌و كرد، رۆدریگێز وازی له ماڵباته‌كه‌ی هێناوه، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ به‌ستووه. راپۆرته‌كه ده‌ڵێت "په‌یوه‌ندی جۆرجینا له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ، بووه‌ته هۆی پچڕانی په‌یوه‌ندی به باوكی، كه له ئه‌رجه‌نتین داده‌نیشێت، هه‌روه‌ها باپیری له ئیسپانیا، هه‌رچه‌نده هه‌ردووكیان نه‌خۆشی ترسناكیان هه‌یه". رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت "راپۆرته‌كه رۆناڵدۆی تووڕه كردووه، كه داوای له پارێزه‌ره‌كانی كردووه، نامه‌یه‌كی گه‌ڤكردن بۆ میدیاسێت بنووسن، تاوه‌كو چیدی راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته په‌خش نه‌كات".
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی AS، ده‌زگایه‌كه نامه‌كه‌ی رۆناڵدۆی له‌به‌رچاو گرتووه، بۆیه هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی په‌یوه‌ست به بابه‌تی رۆدریگێز و ماڵباته‌كه‌ی راگرتووه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ