کانتێ نوێیکردەوە

23-11-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن کانتێ چێڵسی پرێمەرلیگ
A+ A-
رووداو - هەولێر

بە فەرمی یانەی چێڵسی ئینگلیزی نوێکردنەوەی گرێبەستی نگۆلۆ کانتێی ناوەڕاستکاری یانەکەی راگەیاند.

دوای ئەوە ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە پێشکەشیکرد، کارگێڕی بلوز بۆ رێگرتنی لە رۆیشتنی کانتێ بۆ یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا ئەمڕۆ بە فەرمی نوێکردنەوەی ئەو یاریزانەی بۆ ماوەیەکی درێژ و بۆ پێنج ساڵی داهاتوو راگەیاند.

کانتێ دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گووتی، دڵخۆشم لە چێڵسی و دەمەوێت سەرجەم نازناوەکان لەگەڵ ئەم یانەیەدا بەدەستبهێنم، مارینا گرانۆڤسکایای بەڕێوبەری یانەی چێڵسیش سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی کانتێ گووتی، ئێمە دەزانین نگۆلۆ یاریزانێكی تایبەتە و ئاست و هەڵسوکەوتی لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگادا زۆر باشە.

کانتێ لە ساڵی 2016دا دوای بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ لەگەڵ یانەی لێستەر سیتی، روویکردە یانەی چێڵسی و لەوێشدا لە یەکەم وەرزیدا نازناوی پرێمەرلیگی لەگەڵ بلوز بەدەستهێنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە