رووداو – هەولێر
یانەی ئینتەر میلان بە فەرمی بڕیاری سزادانی راجا ناینگۆلانی یاریزانی یانەکەیدا بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی یانەکەی
یانە ئیتاڵییەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە سزانی ناینگۆلان کردم بەڵام هۆکار و جۆری سزاکەی ئەو یاریزانە لە بەیاننامەکەدا نەهاتووە، تەنیا ئاماژە بەوەکراوە کە یاریزانە بەلجیکییەکە بۆ ماوەیەکی کاتی سڕکراوە.
رۆژنامەکانی ئیتاڵیاش بڵاویانکردووەتەوە راجا دەرەنگ هاتووەتە نێو مەشقەکانی یانەکە و ئەمەش دەستەی کارگێڕی یانەکەی بێزارکردووە، چونکە جاری یەکەمیشی نەبووە لە راهێنانەکاندا دوابکەوێت.
پێشتریش ناینگۆلان لە یانەی رۆماش سزادراوە بەهۆی ئەوەی بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ چووەتە دەرەوە، لە کاتێکدا مۆڵەتی لە یانەکەی وەرنەگرتبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ