هاوڕێ نزیكه‌كانی دۆن: پرسی تووڕه‌بوونی رۆناڵدۆ په‌یوه‌سته به پێگه‌وه نه‌ك پاره
رووداو ـ هه‌ولێر
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له دیدی كارگێڕی ریال مه‌دریده‌وه، بووه‌ته یاریزانێكی ته‌واوبوو، له‌لایه‌نی بازرگانی و دارایی و ئه‌رشیفییه‌وه. رۆژنامه‌ی زۆد دۆیچه تسایتۆنگی ئه‌ڵمانی راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا باس له‌وه ده‌كات، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له كارگێڕی ریال مه‌دریدی په‌سته، دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی، واژووی له‌سه‌ر گرێبه‌ستێكی تازه له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كرد، به‌مه‌ش مووچه‌ی ساڵانه‌ی بۆ 106 ملیۆن یۆرۆ به‌رز ده‌بێته‌وه.
رۆژنامه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت "ئه‌و هه‌واڵه غیره‌ی رۆناڵدۆی هه‌ڵساندووه، كه ده‌یه‌وێ له‌نێو دیواره‌كانی ریال مه‌درید كۆتایی به كاروانی وه‌رزشیی بێنێ، له‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی یانه‌كه نیگه‌رانی تێكه‌وتووه".
گۆڤاری دێر شبیگلی ئه‌ڵمانی، ورده‌كاریی گرێبه‌سته تازه‌كه‌ی مێسی له‌گه‌ڵ یانه بارسێلۆنا بڵاوكردووه‌ته‌وه. رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، به گوێره‌ی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان بۆ ماڵپه‌ڕی فوتبۆل لیكس، مێسی ساڵانه بڕی 106 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری گه‌یشتنی به 122 ملیۆن یۆرۆ، له حاڵه‌تی به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كاندا. بۆیه داهاتی پوخته‌ی مێسی له‌نێوان 50 و 60 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت. ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و ژماره تازانه كریستیانۆ رۆناڵدۆیان شێت كردووه.
رۆژنامه‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، رۆناڵدۆ هه‌ست به تووڕه‌یی ده‌كات، چونكه بێجگه له مێسی، نه‌یماریش ساڵانه مووچه‌یه‌كی له سه‌رووی 30 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، له‌و كاته‌ی دۆن ته‌نیا 21 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێ، له‌وه‌ته‌ی له ساڵی 2016 گرێبه‌سته‌كه‌ی تازه كردووه‌ته‌وه. ئه‌و بڕه پاره‌یه وا ده‌كات، رۆناڵدۆ له‌دواوه‌ی ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی ئۆسكار و ئه‌رجه‌نتینی لاڤێتزیش بێت، كه له خولی چین یاری ده‌كه‌ن، مووچه‌ی دۆن كه‌مێك له مووچه‌ی پۆل پۆگبا، یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد زیاتره. به‌ڵام هه‌ندێ كه‌سی نزیك له دۆن رایانگه‌یاند "مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ست نییه به پاره‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به پێگه‌وه".
رۆژنامه‌ی ناوبراو باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌وه یه‌كه‌م قه‌یرانی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه نییه، په‌یوه‌ندی نێوان رۆناڵدۆ و سه‌رۆك پێرێز، زۆرجار نیگه‌رانی تێكه‌وتووه "هه‌رچه‌نده پێرێز زۆر شه‌یدای هێنانی ئه‌ستێره گه‌وره‌كانه، كه‌چی مامه‌ڵه‌كردنی پێرێز له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ، هه‌رگیز باش نه‌بووه، چونكه ئه‌و به‌رپرسی هێنانی بۆ تیپه‌كه نه‌بووه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌ستێره‌كانی دیكه‌ی پێشوو، رۆناڵدۆی به‌رازیلی، زه‌ینه‌دین زیدان، دێڤید بێكهام، مایكل ئۆین، سێرجیۆ رامۆس، كه‌ریم بنزیمه و گاریس به‌یڵ".
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ش باس ده‌كات، سه‌رۆك پێرێز یاری پۆكه‌ر له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ ده‌كات، زۆرجار وا پێشانیده‌دات كه ده‌یه‌وێ ده‌ستبه‌رداری بێت، رۆژنامه‌كه پێیوایه، كارگێڕی یانه‌ی شاهانه، به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كریستیانۆ ده‌كات، چونكه به بۆچوونی ئه‌و، له لایه‌نی بازرگانی و داراییه‌وه سوودی نه‌ماوه، بۆیه پێیوایه، كات بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی گونجاو نییه، به‌تایبه‌تی له سایه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه یانه‌كه ئێستا له خولی ئیسپانیا پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ