فێرگەی تۆپی پێی عەنکاوە شەشەمین فیستیڤاڵی سازکرد

24-03-2015
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
رووداو
رووداو
نیشانەکردن فێرگەی تۆپی پێی منداڵانی عەنکاوە
A+ A-

فێرگەی تۆپی پێی منداڵانی عەنکاوە شەشەمین فیستیڤاڵی نمایشی خۆی سازکرد و داوای پاڵپشتیەکی بەهێز دەکات لە بەرپرسانی وەرزشی کوردستان. 

لەم فێرگەیەدا راهێنەرێک و چوار یاریدەدەرەکەی بەشێوەیەکی خۆبەخش لەناو یاریگای ناوەندی وەرزش و لاوانی عەنکاوە، رۆژانە ٦٠ منداڵ لەسەر ئاستی کوڕان و کچان فێری یاریی تۆپی پێ دەکرێن. 

تەکنیکەکانی سەر تۆپ و راکردن و رکابەریی پیشاندان بۆ سەرکەوتن، نمایشێکی سەرنج منداڵانی ئەم فێرگەیە، هەر بۆیە شارەزایانی وەرزشی پێشبینی داهاتوویەکی باشیان لێ دەکەن. 

ئەوەی بووە جێگای سەرنج ئامادەبوونی باوک و دایکی ئەو یاریزانە بچوکانە لەناو گۆڕەپانەدا، بەشێوەیەک بەردەوام بانگی منداڵەکانیان دەکرد و هاندەرێکی سەرسەختیان بوون. 

هەریەک لەم منداڵانە خەون بە داهاتوو دەبینێت و هەر لە ئێستاوە نازناوەکانی ئەستێرەکانی جیهانیان وەک میسی، زێدان، ماتیاسیان لە خۆیان ناوە. 

بوونی فێرگەیەکی لەم شێوەیە وەڵامی ئەو بۆچوونە دەداتەوە کە لە باشووری کوردستان یاریزانی تۆپی پێ دروست نابێت، هەر وەک بەڕێوەبەرانی ئەم فێرگەیە باسی دەکەن تا ئێستا دوو یاریزانیان لە هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی عێراق و ژمارەیەکی زۆریشیان گەیاندووەتە یانەکانی کوردستان. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە