میامی هیت له‌ پله‌ی ئۆف نزیكبووه‌ته‌وه‌

24-03-2019
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن خولی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا میامی هیت
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر


له‌ خولی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكادا تیمی میامی هیت له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر  تیمی واشنتن ویزاردز تۆماركرد به‌ ئه‌نجامی 113-108 خاڵ.

یارییه‌كه‌ له‌ واشنتن كرا و تێیدا ئاستێكی به‌رزی هه‌بوو، به‌ تایبه‌تی له‌ چاره‌گی كۆتاییدا یاریزان دواین وید بووه‌ خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بۆ میامی هیت، دوای ئه‌وه‌ی 11 خاڵی تۆماركرد و بردنه‌وه‌ی بۆ تیپه‌كه‌ی مسۆگه‌ر  كرد.

دواین وید به‌ ته‌نیا 20 خاڵی تۆماركرد، كه‌ 11 خاڵیان له‌ چاره‌گی كۆتایی بوو، هه‌روه‌ها دیۆن ویته‌رز 19 خاڵی تۆماركرد و جۆش ریچاردسۆنیش به‌ تۆماركردنی 18 خاڵ به‌شداریی بردنه‌وه‌ی میامی كرد.

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ میامی هیت پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی تیمه‌كانی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی گرتووه‌ و دواپله‌یه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناخی پله‌ی ئۆف، به‌ یه‌ك بردنه‌وه‌ش له‌ پێش یانه‌ی ئۆرلاندۆ ماجیكه‌ له‌ ركابه‌ریی سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناخی پله‌ی ئۆفدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە