رووداو - هەولێر
یانەی ئایاکس خۆی گەیاندە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی هۆڵەندا، دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر ڤیتیس ئارنهایم بەدەستهێنا.
ئایاکس لەنێو یاریگە و هاندەرانی یارییەکەی گەڕی 32ـی ئەنجامدا و بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
خولەکی 41 حەکیم زیاش دەرگەی گۆڵ تۆمارکردنی بۆ خاوەن یاریگە کردەوە، دوای لە خولەکی 54 دۆشان تادیچ بەلێدانی سزا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، چوار خولەک دوای ئەو گۆڵە ماتیاس دیلێخت، ئایاکسی کردە خاوەنی سێ گۆڵ، لە خولەکی 66 ناڤارۆنی فوور گۆڵێکی بۆ ڤیتیس تۆمارکرد، لە خولەکی 80 تادیچ لێدانێکی دیکەی سزای بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرد و گۆڵی چوارەمی بۆ ئایاکس تۆمارکرد، هەرچەند دوای ئەوەی ئۆسامە دارفالۆ گۆڵێکی دیکەی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد، بەڵام هیچ لە یارییەکی دیکە نەگۆڕا و ئایاکس سێ خاڵی یارییەکەی بردەوە و بە 80 خاڵ چووە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە و لەم وەرزەدا 111 گۆڵی تۆمارکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ