ڤیدیۆ؛ جامایکا گەیشتە یاریی کۆتایی کۆنکاکاف

24-07-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
مەکسیک، جامایکا
مەکسیک، جامایکا
نیشانەکردن مەکسیک، جامایکا
A+ A-

رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی جامایکا خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی جامی زێڕین (کۆنکاکاف)، دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەسەر هەڵبژاردەی مەکسیک بەدەستهێنا.

لە یاریی دووەمی قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا هەردوو هەڵبژاردە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر یاریگەی رۆز پۆڵ رووبەڕووی یەکبوونەوە و جامایکا بە زەحمەت و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە.

دوای ئەوەی گێمی یەکەمی یارییەکە بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، لە گێمی دووەمدا پێش ئەوەی کاتی ئاسایی یارییەکە تەواوبێت بەچەند خولەکێک لە خولەکی 87 کێمار لاورێنس بەلێدانێکی راستەوخۆ گۆڵێکی بۆ جامایکا تۆمارکرد و هەڵبژاردەکەی گەیاندە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەشدا بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو هەردوو هەڵبژاردەی جامایکا و ئەمریکا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە