نێچیرڤان بارزانی هاوکاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکات

24-08-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نێچیرڤان بارزانی
نێچیرڤان بارزانی
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی
A+ A-

رووداو - هەولێر

نێچیرڤان بارزانی وەڵامی نامەکەی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی بۆ هاوکاریکردنی یەکێتییەکە دایەوە و پاڵپشتی خۆی بۆ هاوکاریکردنی وەرزشی کوردستان راگەیاند.

سەفین کانەبی، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، وەڵامی سەرۆکوەزیران بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەرێنی بووە و بارزانی پشتیگری تەواوی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە وەرزشییەکان پێشانداوە.

کانەبی لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە، ئەگەر پشتگیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرزش بەردەوامبێت هەنگاوەکان بۆ ئەندامبوون لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) خێراتر دەبن و بەڵێنیشی بە سەرۆکوەزیران و هەموو وەرزشوانانی کوردستان داوە کاری زیاتر بۆ بەرەوپێشبردنی وەرزشی کوردستان بکەن و رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ کارکردن بۆ دەستپێکردنەوەی خولەکان دەستپێدەکەنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە