هۆكاری دابەزینی ئاستی رۆبن ڤان پێرسی ئاشكرابوو

24-09-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن ڤان پێرسی
A+ A-



ریۆ فێردیناند یاریزانی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد هۆكاری دابەزینی ئاستی رۆبن ڤان پێرسی ئاشكرادەكات.

فێردیناند كە ئێستا لە یانەی كوینز پارك رێنجەرز یاریی دەكات، ئاشكرایدەكات ڤان پێرسی بە بڕیاری وازهێنانی راهێنەر ئەلێكس فێرگسۆن زۆر كاریگەر بووە، بۆیە ئاستی دابەزیوە.

فێرگسۆن دوای بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ لە وەرزی 2012-2013 بڕیاری دا خانەنشین بێت و واز لە كاری راهێنەرایەتیی بهێنێت، دوای 26 ساڵ كاركردنی لە مەشقی یانەی مان یونایتددا.

فێرگسۆن هۆكارێكی سەرەكی بوو لە گواستنەوەی ڤان پێرسی لە ئارسیناڵەوە بۆ مانچستەر، كە لەگەڵ ئەو یانەیەدا نازناوی پرێمەریلیگی لە وەرزی 2012-2013 بەدەستهێنا.

ڤان پێرسی ئێستا لە هەولێی ئەوەدایە بگەڕێتەوە ئاستی جارانی، بە تایبەتی دوای هاتنی راهێنەری هۆڵەندی لویس ڤان خال بۆ مەشقی یانەكەی.

ڤان پێرسی لە دواوەرزی فێرگسۆن لەگەڵ مان یونایتددا، توانی 27 گۆڵ تۆماربكات، بەڵام وەرزی رابردوو دوای رۆیشتنی فێرگسۆن و هاتنی راهێنەر دێڤید مۆیس، تەنیا 12 گۆڵی تۆماركرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە