رووداو - هەولێر
سەرکەوتنی یانەی دالکورد بۆ خولی پلە نایابەکانی سوێد دوا کەوت، دوای ئەوەی بەرامبەر یانەی برۆماپۆیکارنا تووشی شکستبوو.
هەردوو یانە لە گەڕی 28ی خولی سوپێرتانی سوێد رووبەڕووی یەکبوونەوە و دالکورد یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر دۆڕاند و سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا.
دوای ئەوەی گێمی یەکەمی یارییەکە بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، لە خولەکی 82 لوکا گێربینو پۆڵۆ بەلێدانی سەر تاکە گۆڵی یارییەکەی بۆ برۆما تۆمارکرد.
هەرچەند دوای ئەو گۆڵە دالکورد زۆر هەوڵیدا ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە و تۆپێکیشی لە ستوون دا، بەڵام هەوڵەکانی بێ سوود بوو و یارییەکەی دۆڕاند و برۆما خۆی گەیاندە خولی پلە نایابی سوێد کاتێک ژمارەی خاڵەکانیان لە پلەی یەکەم بۆ 58 خاڵ بەرزبوویەوە، یانەی دالکوردیش لە دوو یاریی داهاتوودا پێویستی بە سێ خاڵ هەیە بۆ ئەوەی بگاتە خولی نایابی سوێد کە ئێستا یانەکە لە پلەی دووەم خاوەنی 54 خاڵە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ