رووداو - هەولێر
لە رکابەرییەکانی دەستپێکی گەڕی سێزدەیەمی لالیگای ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنای پێشەنگی ریزبەندی خولەکە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی چاوی لە مانەوەیە لە پلەی یەکەمی خولەکەدا.
کاژێر 15:00 یانەی ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە ئەرکێکی ئاساندا رووبەڕووی یانەی ئێبار دەبێتەوە و یانەکە دەیەوێت بەبردنەوەی سێ خاڵی یارییەکە زیاتر لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەند نزیکببێتەوە.
لە یارییەکی دیکەدا لە کاژێر 18:15 ڤالێنسیا لە میستایا رووبەڕووی رایۆ ڤاییکانۆ دەبێتەوە، هوێسکاش میوانداریی لیڤانتی دەکات کە ئەم یارییەیان کاژێر 20:30 بەڕێوەدەچێت.
یاریی لوتکەی ئەم گەڕەی خولەکە لەنێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنای پێشەنگی ریزبەندی خولەکە و ئاتلێتیکۆ مەدریدی سێیەمی ریزبەند دەبێت، کاتێک لەسەر یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆ رووبەڕووی یەکدەبنەوە و یارییەکەش کاژێر 22:45 بەکاتی باشووری کوردستان ئەنجامدەدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ