ئافرەتانی هەولێر بەرامبەر کچانی کوەیت یاریدەکەن

25-02-2015
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
رووداو
رووداو
نیشانەکردن تۆپی دەستی کچانی کوێت
A+ A-

یانەی ئافرەتانی هەولێر گۆڕەپانەکانی میرنشینی کوێت دەکاتە شانۆی نمایش  بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی نێودەوڵەتی. 

لەسەر داوەتی یەکێتی یارییە وەرزشیەکانی کچانی کوێت، رۆژی چوارشەممە تیپی پاڵەوانی عێراق و باشووری کوردستان بەرەو ئەو وڵاتە بەرێدەکەوێت بۆ ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانە و چەند یەکەیەکی راهێنان لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی دەستی کچانی کوێت کە ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

خانمانی پایتەختی کوردستان ماوەی مانگ و نیوێکە لەناو راهێنانێکی چڕدان، هیوایان رکابەریی و بڕینی خانمانی باکووری رۆژهەڵاتی کەنداوە. 

ئەم یانەیە بێ بەش نییە لەو قەیرانە داراییەی باشووری کوردستان، بڕی ٣٠ ملیۆن دیناری عێراقی قەرزارە و تەنانەت هەموو گەشت و چالاکیەکانی بە قەرزە، ماوەی شەش مانگیشە نەیتوانیووە مووچە بداتە یاریزانانی. 

یانەی ئافرەتانی هەولێر توانیوویەتی پشکی سێ وەرزیی رابردووی پاڵەوانیەتی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق و باشووری کوردستان بباتەوە، یەکەمین تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی لە مەغریب بوو کە بەشداریی پاڵەوانیەتی کچانی یانەکانی عەرەبی کرد.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە