ئینێستا ژاپۆن جێدەهێڵێت و لە یاریکردن بەردەوام دەبێت

25-05-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن ئاندریێست ئینێستا خولی ژاپۆن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئاندرێس ئینێستا، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، کۆتاییهاتنی یاریکردنی خۆی لە یانەی ڤیسیل کۆبێ ژاپۆنی راگەیاند پاش رێککەوتنی هاوبەش لەگەڵ ئەو یانەیە، دووپاتیکردەوە بیر لە وازهێنان لە یارییکردن ناکاتەوە.
 
ئینێستا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە شاری کۆبێی رۆژئاوای ژاپۆن، بە یاوەریی هیرۆشی میکیتانی، خاوەنی یانەکە رایگەیاند، "هەمووان هاوڕابوون لەسەرئەوەی کە دەکرێ من لێرە کۆتایی بەکاروانی یارییکردنی خۆم بهێنم".
 
ئینێستا هەروەها گوتی، "هێشتا ویستی یارییکردن و رکابەرییم تێدایە"، دووپاتیکردەوە کە بڕیاری رۆیشتنی لە ژاپۆن بە رێککەوتنی هاوبەش بووە لەگەڵ یانەکە، دوای ئەوەی روونبووەتەوە کە ئەو لە پێشینەکانی تیپەکەدا نییە.
 
ئەستێرەکەی پێشووی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لەبارەی ئەزموونی خۆیەوە لە ژاپۆن دەڵێ، "یەکێکبوو لە باشترین بڕیارەکانی ژیانم". دانیبەوەداناوە کە "ساتی زۆر جوانی تێدابوو".  هەروەها ساتی زەحمەتیش، بەتایبەت ئەوەی کە لە وەرزی رابردووی یانەکەدا روویدا و ماوەیەکی زۆر لەسەر کورسیی یەدەگ مایەوە.
 
ئینێستا لە خاڵە پۆزەتیڤەکانی ئەزموونەکەی خۆی لە ژاپۆن، باسی لە بەدەستهێنانی نازناوی جامی ئیمپراتۆر کرد لە ساڵی 2019 لەگەڵ یانەکەدا، ئاماژەی بەوەدا کە وەرزی رابردوو پێکانی بەردەوام رێگربوون لەوەی بەبەردەوامی لەگەڵ یانەکەدا دەربکەوێت.
 
لەبارەی دوا مانگەکانی یارییکردن و دەرکەوتنی لە ژاپۆن، ئەو یاریزانە ئەزمووندارە دەڵێ، "بەردەوامبوون لە کارکردن بەوپەڕی توانای خۆمەوە و هەستمکرد لە دۆخێکی باشدام".
 
لە وەرزی ئەمساڵی خولی ژاپۆندا، ئینێستا تەنیا لە 85 خولەکەدا بەشدارییکردووە لەگەڵ یانەکەی لە کۆی 5 یاری کە لەگەڵ  تیپەکەی بەشداریی تێدا کردووە، لە کاتێکدا یانەکە 14 یاریی لە خولی ژاپۆندا ئەنجامداوە.
 
ئینێستا لەبارەی داهاتوویەوە گوتی، "هیوادارم کاروانی خۆم وەک یاریزانێکی تۆپی پێ کۆتایی پێ بهێنم، ئەمە بووەتە بابەتێکی ئاڵۆز".
 
هەروەها دەڵێ، "نازانم، دەمەوێت بەردەوام بم، هەستدەکەم توانا و ویست و جۆشوخرۆشی ئەوەم هەیە لە یارییکردن بەردەوام بم، بابزانین ئەو بژاردانەی لەبەردەستمدا دەبن چی دەبن".
 
ئینێستا کە تەمەنی 39 ساڵە، لە 2018ەوە یاریی بۆ یانەی ڤیسێل کۆبێی ژاپۆنی دەکات. ساڵانی 2019 و 2021 لە لیستی باشترین پێکهاتەی وەرزی خولی ژاپۆندا بوو.
 
پێشتر ئینێستا لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا چەندین نازناوی گەورەی لەسەر ئاستی نێوخۆ و ئەوروپا بەدەستهێناوە و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش، براوەی نازناوی مۆندیالی 2010ی بەدەستهێناوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە