رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدرید دووەم بردنەوەی لە لالیگادا تۆمارکرد و لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە یانەی ریال ئۆڤیێدۆی بردەوە.
لە گەڕی دووەمی خولەکەدا، ریال مەدرید دوای 23 ساڵ چووەوە یاریگەی ئۆڤیێدۆ، دوای دوو خولەک لە دەستپێکردنی یارییەکە رۆدریگۆ یەکەم مەترسیی خستە سەر گۆڵی خاوەن یاریگە، بەڵام گۆڵپارێز تۆپەکەی گەڕاندەوە.
ڤالڤێردی خۆی بەلێدانێکی بەهێز تاقیکردەوە، گۆڵپارێز ئەوەشی گەڕاندەوە.
لە خولەکی 35 رۆدریگۆ و ئاردا گولەر هەوڵی هەژاندنی تۆڕیان دەدا، بەڵام جارێکی دیکە گۆڵپارێز بە نەخێر وەڵامی دانەوە.
لە خولەکی 36 کیلیان ئێمباپێ کۆتایی بە چاوەڕوانیی هاندەرانی ریال مەدرید هێنا و گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، نیوەی یەکەم بەو گۆڵە کۆتاییهات.
لە نیوەی دووەمدا، هێرشەکانی ریال مەدرید بەردەوامبوون، ئۆڤیێدۆش تەنیا یەک هێرشی مەترسیداری هەبوو کاتێک تۆپێکی لە ستوون دا.
لە خولەکی 82 ڤینیسیۆس ئاسیستی کرد و ئێمباپێ گۆڵی دووەمی ریال مەدریدی تۆمارکرد.
لە دوایین خولەکی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، ڤینیسیۆس جونیۆر بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی یانەی ریال ئۆڤیێدۆی هەژاند، یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات و لۆس بلانکۆس دووەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ