تۆنی كروس ولۆكا مۆدریچ گه‌ڕانه‌وه‌

25-09-2017
هەرێز جەمال
نیشانەکردن تۆنی كروس ولۆكا مۆدریچ
A+ A-

رووداو -سلێمانى 

زینه‌دین زیدانى فه‌ره‌نسى و راهێنه‌رى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى گه‌رانه‌وه‌ى دوو یاریزانى تیپه‌كه‌ى ئاشكرا كرد .

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، زیدان به‌ فه‌رمى لیستى یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانى بۆ یارییه‌كه‌ى ریال مه‌درید و دۆرتمۆند ئاشكرا كرد كه‌ بڕیاره‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك بوه‌ستنه‌وه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌ش له‌ لیسته‌كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه‌ له‌ تۆنی كروس ولۆكا مۆدریچى له‌ خۆ گرتووه‌ .

هاوكات  هه‌ریه‌كه‌ له‌  مارسێلۆ، سیۆ هێرناندێز، وكه‌ریم بنزیما، وخیسوس فاییخۆ، وماتیو كۆڤاسیچ به‌هۆى پێكانه‌وه‌ به‌شدارى له‌ یارییه‌كه‌ى دۆرتمۆند ناكه‌ن .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە