خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و بەڕێوەبەری هونەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە سزای یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا رزگاری بوو.
یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاریدا سزای خۆزێ مۆرینیۆ نەدات، کە چاوەڕواندەکرا مو بۆ چەند یارییەک سڕبکرێت و سزای پێبژاردنی بەسەردا بسەپێنرێت.
رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا دوای وتوێژ و لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوت مۆرینیۆ شایەنی سزادان نییە، چونکە لە کاتی دەرکردنی لە یاریگە لەلایەن ناوبژیوان تەوقەی لەگەڵ ماوریسیۆ پلیگرینیۆی بەڕێوەبەری هونەری ساوسهامپتۆن و بەبێ هیچ کاردانەوەیەک بە بڕیاری ناوبژیوان رازیبووەو یاریگەی جێهێشتووە، بۆیە نەک شایەنی سزادان نییە، بەڵکو شایەنی هۆشداریش نییە.
مۆرینیۆ لەوەتەی بووەتە بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەریونایتد دوو جار لەلایەن ناوبژیوانەوە کراوەتە دەرەوەو هەردوو جارەکەش بە پێژماردن سزادراوە.
لە یاریی نێوان ساوسهامپتۆن و مانچێستەریونایتد لەگەڕی شەشەمی پرێمەرلیگ، بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین لە بڕیاری ناوبژیوانی یارییەکە، بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ