هەڕەشەی سزادان رێگە بە پاریس سانجێرمان نادات کۆتینیۆ بکڕێت

25-10-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فیلیپ کۆتینیۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی سوورە لەسەر گواستنەوەی فیلیپ کۆتینیۆ، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول بۆ ریزەکانی لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوو، بەڵام هەڕەشەی سزادان رێگە لەو یانەیە دەگرێت بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، لیڤەرپوول لەبەرامبەر کۆتینیۆ داوای 150 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لیڤەرپوول نایەوێت بەکەمتر لەو پارەیە دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت، لەبەرئەوەش یانەی پاریس سانجێرمان بەهۆی هەڕەشەکانی پێشێلکردنی یاسای یاریی خاوێن رەنگە نەتوانێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی، لەکاتێکدا ئێنترۆ هێنریکی، بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سانجێرمان لەگەڵ کیا گورباکین، بەڕێوەبەری کارەکانی کۆتینیۆ کۆبووەتەوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دوای گواستنەوەی نەیمار داسیلڤا بە 222 ملیۆن یۆرۆ و گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بە 180 ملیۆن یۆرۆ چاودێری یانەی پاریس سانجێرمان دەکات و لە گرێبەستەکانی یانەکە دەکۆڵێتەوە.

لە گواستنەوەی هاوینی رابردوو کۆتینیۆ داوای لە لیڤەرپوول کرد بۆ یانەی بارسێلۆنا دەستبەرداری یاریزانەکە ببن، بەڵام لیڤەرپوول داوای 250 ملیۆن یۆرۆیکرد و بارساش خۆی لە گواستنەوەی یاریزانەکە کێشایەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە