رووداو - هەولێر
خۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دووپاتیکردەوە یانەکەی پێویستی بە گرێبەستکردن لەگەڵ مارکۆ رۆیسی ئەستێرەی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی نییە.
مۆرینۆ وەڵامی هەموو ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە باسیان لە هەوڵی یانەکەی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە دەکرد و دووپاتیکردەوە یانەکەی بەهیچ شێوەیەک بایەخ بە رۆیس نادات.
مارکۆ رۆیس لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند تەواو دەبێت و ئەو یاریزانە دووپاتیکردووەتەوە نایەوێ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ئێستایدا نوێ بکاتەوە.
مۆرینۆ بەر لە یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی شالکێ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا گوتی ئێمە لە چێڵسی بەهیچ شێوەیەک هەوڵمان بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە نەداوە و هەوڵیشی بۆ نادەین، چونکە لە پێکهاتەی چێڵسیدا جێگەمان بۆ ئەو نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ