بواتینگ: ده‌مویست به‌ پێ بڕۆمه‌ بارسا

26-01-2019
ئیحسان تاهیر
A+ A-

"مێسی باشترینی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانه‌"


رووداو ـ هه‌ولێر

كیڤن پرێنس بواتینگ، یاریزانی غانا، له‌ یه‌كه‌م هه‌ڤپه‌یڤینیدا دوای چوونی بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا، گوتی "كه‌ زانیم بارسا داوایكردووم، ویستم به‌ پێ بڕۆمه‌ بارسێلۆنا".

بواتینگ له‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا، راشكاوانه‌ گوتی "كاتێك بریكاره‌كه‌م پێیگوتم بارسێلۆنا داوای تۆ ده‌كات، وامزانی ئه‌وه‌ خه‌ونه‌". هه‌روه‌ها گوتی "كه‌ زانیم هه‌واڵه‌كه‌ راسته‌، ده‌مویست به‌ پێ بچمه‌ بارسێلۆنا نه‌ك به‌ فڕۆكه‌".

بواتینگ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ دڵخۆشه‌ یاری له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی بكات؟ گوتی "زۆر دڵخۆشم، شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌ یاری له‌گه‌ڵ مێسی و سوارێز بكه‌م، چونكه‌ مێسی باشترین یاریزانی جیهان و باشترینی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانه‌ و سوارێزیش باشترین هێرشبه‌ری جیهانه‌".

بواتینگ هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد كه‌ لالیگا به‌هێزترین خولی تۆپی پێیه‌ له‌ جیهاندا و هیوای خواست ماوه‌یه‌كی درێژ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بمێنێته‌وه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە