دەستەوارەی مانچێستەر سیتی بۆ مێسی ئامادەیە

26-08-2020
A+ A-

رووداو دیجیتال

رۆژنامەکانی بەریتانیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە یانەی مانچێستەر سیتی ئامادەیە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی.

دوای ئەوەی مێسی بەرپرسانی بارسای لەوە ئاگادارکردەوە کە دەیەوێت لە یانەکە بڕوات، میدیاکان ناوی ئەو یانانەیان ئاشکراکرد کە دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ مێسی بکەن، کە مانچێستەر سیتیی ئینگلیزی یەکێکە لەو یانانەی دەگوترێت نزیکترینە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ مێسی.

رۆژنامەکانی بەریتانیا باس لەوە دەکەن کە مانچێستەر سیتی دەستەوارەیەکی ئامادەکردووە و دەیەوێت پێشکەشی بارسا بکات بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ مێسی.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، مانچێستەر سیتی ئامادەیە هێرشبەرە بەرازیلییەکەی، گابریێل خیسۆس و بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بداتە بارسا لە بەرامبەر بەدەستهێنانی تواناکانی مێسی.

هەندێک لە سەرچاوەکانیش باس لەوە دەکەن کە ئەگەری ئەوە هەیە مانچێستەر سیتی،  دی برۆینی ئەستێرەی بەلجیکی بە مێسی بگۆڕێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە