رووداو -هه‌ولێر .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یارییه‌كانى گه‌ڕێكى نوێ له خولى یارییه‌كانى ئێنگلته‌را ده‌ستیپێكردو یانه‌كانى چێلسى پێشه‌نگ و ئارسێناڵ و مانچێسته‌ر یۆنایتد سه‌ركه‌وتن و لێسته‌رى پاڵه‌وانیش جارێكى دیكه تووشى شكست هات .
ئامارى یارییه‌كه‌ى چێلسى پێشه‌نگ به‌م شێوه‌یه بوو
١٢ یارییه له‌سه‌ریه‌ک چێڵسی ده‌باته‌وه و ریکۆردی خۆی له ساڵی ٢٠٠٩ شکاند که ١١ یاری له‌دوای یه‌ک بردبووه و ته‌نیا ٢ یاری ماوه ریکۆردی ئارسیناڵ یه‌کسانبکاته‌وه که خاوه‌نی ١٤ بردنه‌وه‌یه له‌سه‌ریه‌ک.
پێدرۆ رۆدریگێز له ٩ یاریی ئه‌م وه‌رزه له سه‌ر یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج به‌شداریی له ١٠ گۆڵدا کردووه، ٥ گۆڵی تۆمارکردووه و ٥ گۆڵی دروستکردووه، زیاتر له هه‌موو یاریزانه‌کانی چێڵسی.
له وه‌رزی ٢٠١٤-٢٠١٥ تاوه‌کو ئێستا فابریگاس ٢٨ گۆڵی دروستکردووه زیاتر له هه‌موو یاریزانه‌کانی دیکه‌ی پرێمه‌رلیگ.
ته‌نیا رایان گیگز ١٦٢، فرانک لامپارد ١٠٢ وه‌ین روونی ١٠١ زیاتر له سیسک فابریگاس گۆڵیان له پرێمه‌رلیگ دروستکردووه ٩٨ ئاسیست.
چێڵسی تاوەکو ئێستا لە رۆژی کریسمسدا پێنج جار لە پێشەنگ بووە و هەموو جارەکانیش کە لە پێشەنگ بووبێت نازناوی پرێمەرلیگی بردووەتەوە، ئەوانیش لە وەرزی 2004-2005، 2005-2006، 2009-2010، 2014-2015 بووە.
له دوایین ٨ یاریدا چێڵسی ٦ جار له بۆرنمۆوسی بردووه‌ته‌وه و دوو یاری دۆڕاوه.
ئیدین هازارد له ١٢ لێدانی سزا ١١ گۆڵی تۆمارکردووه و گۆڵی ژماره ٥٠ به‌درێسی چێڵسی تۆمارکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ