رووداو - هەولێر
رادجا ناینگۆلان، یاریزانی یانەی بەلجیکی یانەی ئینتەرمیلان لە یانەکەدا هەست بە ئارامی ناکات، دوای ئەوەی لەلایەن لۆچیانۆ سپالێتی، راهێنەری یانەکە سزادرا.
ماڵپەری کاڵچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی رایگەیاندووە، ناینگۆلان بیر لە گەڕانەوە بۆ یانەی رۆما دەکات، دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سپالێتی.
سەرچاوەکە رایگەیاندووە، ناینگۆلان دەیەوێت سوود لە پەیوەندییەکە باشەکەی لەگەڵ فرانچیسکۆ تۆتی وەربگرێت، بۆ ئەوەی دەستەی کارگێری رۆما بە گەڕانەوەی رازیبن.
سەرچاوەکانی ئیتاڵیا ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، کە ناینگۆلان بە هاوڕێییەکی خۆی گوتووە، تۆتی پەیوەندیی پێوەکردووە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە رۆما.
ماڵپەری لاگازێتا دێللۆ سپۆرت، دەنگی ناینگۆلانی بڵاوکردووەتەوە، کە بێزاری خۆی لە ئینتەرمیلان رادەگەیێنێت و هاوار بۆ گەڕانەوە بۆ یانەی رۆما دەکات.
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاشکرایانکردووە، یانەی مۆناکۆی فەرەنسیش چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکات و لەسەر داوای تێری هێنری، دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ناینگۆلان واژۆبکات.جگە لە یانەکانی ئەوروپا، یانەی گوانژۆ ئیڤێرگراندی چینی یەکێکی دیکەیە لەو یانانەی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکە واژۆبکات، کە هاوینی رابردووش هەوڵی گواستنەوەی دەدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ