رووداو - هەولێر
ماریۆ بالۆتێلی یاریزانی یانەی میلانی ئیتاڵی ئاشکرایکرد ئارەزوو دەکات مەشق لەگەڵ خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی ئەنجامبدات.
دوای کۆتاییهاتنی یارییەکەی ئەی سی میلان بەرامبەر یانەی کالیاری، کە بە بردنەوەی میلان بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک بەکۆتاهات، ماریۆ بالۆتێلی لەدوای یارییەکە ئاماژەی بەوەکرد هیوادارە جارێکی دیکە لەژێر سەرپەرشتیی خۆزێ مۆرینهۆی راهێنەری یانەی چێڵسیی ئینگلیزی مەشق بکاتەوە.
ئەم قسانەی بالۆتێلی سەرەرای ئەوەدێن، کە پێش چەند ساڵێک لەژێر سەرپەرشی مۆرینهۆدا مەشقی ئەنجامداوە لە یانەی ئینتەرمیلان و چەند کێشەیەکیشی لەگەڵ مۆرینهۆدا هەبوو.
بالۆتێلی لە یارییەکەی دوێنێدا کارتێکی زەردی وەرگرت و لەیاریی داهاتووی تیپەکەیدا بەشدار نابێت، ئەمەش دوای ئەوەی سووکایەتی بەهاندەرانی یانەی کالیاری کرد و دوور نییە سزای زیاتریش بدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ