رووداو -زیدان
پاش ئه‌وه‌ى له یاریی یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا له خولى یانه‌كانى ئیسپانیا دانیلۆى به‌رازیلى و یاریزانى یانه‌ى ریال مه‌درید تووشى پێكان هات و ماوه‌ى چه‌ند یارییه‌ك له یاریگه دابڕا،جارێكى دیكه ئه‌و یاریزانه ده‌گه‌رێته‌وه پێكهاته‌كه‌ى ریال .
به پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا پێكانه‌كه‌ى دانیلۆ كۆتایهاتووه‌و له یارییه‌كه‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس ده‌توانێت به‌شدار بێت
خولى یانه‌كانى ئیسپانیا ئه‌م هه‌فته‌یه درێژه ده‌كێشێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك پشوو به یانه‌كانى خوله‌كه نادرێت .
سبه‌ى سێشه‌ممه 28-2-2017 گه‌رێكى دیكه‌ى خوله‌كه ده‌ستپێده‌كات و سێ یارى به‌هێز به‌رێوه‌ده‌چێت .
رۆژى چوارشه‌ممه یانه‌ى ریال مه‌دریدى پێشه‌نگى خوله‌كه به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس ده‌وه‌ستێته‌وه بارسێلۆناش له‌گه‌ڵ سپۆرتینگ خیخۆن یاریده‌كات .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ