سیروانی نوێ هەنگاوێکی دیکە لە خولی نایابی کوردستان نزیکبووەوە

27-02-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن خولی پلە یەکی کوردستان
A+ A-

رووداو - هەولێر

رکابەرییەکانی گەڕی چوارەمی خولی پلە یەکی کوردستان لە قۆناخی کۆتاییدا ئەنجامدران، یانەی سیروانی نوێ هەنگاوێکی دیکە لە خولی نایابی کوردستان نزیکبووەوە.

یانەی سیروانی نوێ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بووە میوانی یانەی خاک و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.

دوای ئەوەی گێمی یەکەمی یارییەکە بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، لە گێمی دووەمدا یانەی سیروانی نوێ لە رێگەی پەیام ئەحمەد گۆڵێکی تۆمارکرد، یارییەکەش بەو گۆڵە لە بەرژەوەندی یانەی میوان کۆتاییهات و سیروانی نوێ هەنگاوێکی دیکە لە خولی یانە نایابەکانی کوردستان نزیکبووەوە.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی سۆران جارێکی دیکە نەیتووانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و لەنێو یاریگە و هاندەرانی دوو خاڵی لەدەستدا، دوای ئەوەی بەبێ گۆڵ لەگەڵ یانەی گارە یەکسانبوو.

دوای ئەنجامدانی ئەم گەڕەی خولەکە، یانەی سیروانی نوێ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەیە بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی یەکەمە، یانەی سۆران لە پلەی دووەمە بە 5 خاڵ و گارەش هەمان ژمارەی خاڵی هەیە و بەجیاوازیی گۆڵ لە پلەی سێیەمە، هەرچی یانەی خاکە تەنیا یەک خاڵی هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە