بواتینگ گورزێکی کوشندەی لە ئەڵمانیادا

27-04-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ئەڵمانیا بواتینگ مۆندیال
A+ A-
رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گورزێکی کوشندەی بەرکەوت بە پێکانی جیرۆم بواتینگی بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن.

دوای ئەوەی لە یاری نێوان بایرن میونشن و ریال مەدریددا تووشی پێکان بوو، بەم هۆیەوە یاریگای بەجێهێشت، جیرۆم بواتینگی ئەڵمانی بەهۆی ئەم پێکانەوە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگاکاندا دووردەکەوێتەوە.

ئەم گورزە بەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش کەوتووە و رۆژنامەکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردووەتەوە، جیرۆم لەگەڵ هەڵبژاردەی مانشافت بەشدارنابێت لە مۆندیال.

بڕیارە لە چەند کاژێری داهاتوودا دوایین پشکنینی پزیشکی بۆ بواتینگ ئەنجامبدرێت و بەشداریکردن یاخود نەکردنی لە مۆندیال یەکلایی ببێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە