فەرمی.. ئونای ئێمری واز‌هێنانی خۆی راگەیاند

27-04-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئونای ئێمری-فەرەنسا
A+ A-
رووداو-هەولێر

ئونای ئێمری بەفەرمی وازهێنانی خۆی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی پاریس سانجێرمان راگەیاند.

لە روونکردنەوەیەکی فەرمی ئونای ئێمریدا هاتووە، دوای ئەوەی توانیمان ببینە پاڵەوانی خولی فەرەنسی، ئیدی کاتی ئەوە هاتووە وازهێنانم لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی پی ئێس جی رابگەیەنم.

 هەر لە روونکردنەوەکەدا دەڵێت، دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی خولە گەورەکانی ئەوروپا، واتە کۆتایی وەرز  واز لە راهێنەرایەتی یانە فەرەنسییەکە دەهێنم.

ئونای ئێمری گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان کۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت یانە فەرەنسییەکە لەگەڵ تۆماس تۆخێلی راهێنەری ئەڵمانی گرێبەست واژوو بکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە