رووداو -هه‌ولێر
سبه‌ى شه‌و كاژێر 9:45 خوله‌كی شه‌و به كاتى باشووری كوردستان، په‌رده له‌سه‌ر 61یه‌كه‌مین پاڵه‌وانیه‌تی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا داده‌درێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له كلاكێتی یاری كۆتایی ساڵی 2014دا هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كدی ده‌بنه‌وه.
ئه‌مه پاڵه‌وانیه‌تییه ژماره 24ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپایه كه له‌ژێر ناوی یۆفا چامپیۆنسلیگدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یاریگه‌ی سانسیرۆ له میلانۆی ئیتاڵیا میوانداری ئه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌هێزه ده‌كات.
به‌ره به‌ره له یاری كۆتایی خولی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا نزیك ده‌بینه‌وه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید نرخی بلیته‌كانی یاری كۆتایی فڕاندووه.
یاریگه‌ی سانسیرۆ كه جێگه‌ی زیاتر له 80 هه‌زار هانده‌ر ده‌كاته‌وه، میوانداری ئه‌م یارییه ده‌كات و كه‌مترین نرخی بلیتیش له 1200 دۆلاره‌وه ده‌ستپێده‌كات و به‌پێی شوێن و جێگای دانیشتن یانیش دوور و نزیكی له یاریگه‌كه‌وه نرخه‌كان به‌رزونزم ده‌كه‌ن.
به‌رزترین نرخی بلیت بۆ ئه‌م یارییه 24 هه‌زار دۆلاره، كه ده‌كاته نزیكه‌ی دوو ده‌فته‌ر و چوار سه‌د وه‌ره‌قه، ئه‌مه‌ش نرخێكی خه‌یاڵییه و ره‌نگه له بازاڕی ره‌شدا زۆر زیاتربێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ