ئا: رووداوی وه‌رزشی
ئه‌نتوان گریزمان، ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی، له كتێبه 277 لاپه‌ڕیه‌كه‌ی خۆیدا به ناوی "له‌دوای خه‌نده"، كه خۆی به هاوكاری ئارنۆ رامزی رۆژنامه‌نووس نووسیویه‌تی و ئێستا له بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێت، كۆمه‌ڵێك نهێنی ژیانی خۆی ئاشكرا ده‌كات. (رووداوی وه‌رزشی) هه‌ندێك له‌و نهێنییه سه‌رنجڕاكێشانه‌ی گریزمان ده‌كاته كوردی.
گریزمان له‌و كتێبه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه چۆن به منداڵی له یانه‌ی ریال سۆسیدادی ئیسپانی تۆپه‌كانی كۆده‌كرده‌وه‌و ده‌ڵێت "له یارییه‌كدا كه زه‌ینه‌دین زیدان یاری بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كرد، داوای درێسه‌كه‌م لێ‌كرد، به‌ڵام وا دیاربوو له‌گه‌ڵ یاریزانێكی تیپی به‌رامبه‌ر گۆڕیبووه‌وه، به‌ڵام كاتێك بینی نیگه‌ران بووم پێی‌گوتم به‌دوای مندا وه‌ره، وامزانی وێنه‌یه‌كی خۆی یان ئۆتۆگرافێكم پێده‌دات، به‌ڵام ئه‌و شۆرته‌ی پێدام كه یاری پێده‌كرد، ئه‌وكات له خۆشییان باوه‌ڕم به‌وه نه‌ده‌كرد كه ده‌یبینم".

له به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌یدا، گریزمان باس له‌وه ده‌كات كه كوڕێكی دینداره‌و ئه‌و سیفه‌ته‌شی له‌دایكییه‌وه وه‌رگرتووه، كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "دایكم ئافره‌تێكی كاسۆلیكی زۆر دینداره".
نه‌ك ئه‌وه به‌ڵكو گریزمان باس له‌وه‌ش ده‌كات كه زۆر سه‌رسامه به ئایینی پۆل پۆگبای هاوڕێی له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا، كه موسڵمانه. گریزمان له‌و باره‌وه له كتێبه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی "زۆر سه‌رسامم به‌و نوێژانه‌ی پۆل پۆگبا وه‌ك موسڵمانێك ده‌یكات، هه‌روه‌ها زۆر سه‌رسامم به‌و گۆشته‌ی كه پۆگبا له كاتی میوانداریكردنماندا پێمده‌دات، ئه‌و هه‌میشه زۆر بایه‌خ به كڕینی ئه‌و گۆشتانه ده‌دات كه به‌پێی ئایینی ئیسلام حه‌لالن".
گریزمان باس له‌و شه‌وه‌ش ده‌كات كه له 13/11/2015 هێرشێكی تیرۆریستی كرایه سه‌ر هۆڵی باتاكلان بۆ ئاهه‌نگه‌كان له پاریس و نووسیویه‌تی "ساته‌وه‌ختێكی زۆر زه‌حمه‌ت و ناخۆش بوو، دایك و باوكم به ته‌له‌فۆن پێیانگوتم خوشكه‌كه‌ت له‌و هۆڵه‌دایه، ته‌له‌فۆنم بۆی كرد وه‌ڵامی نه‌بوو، زۆر ترسام، ئه‌مجاره به ده‌نگێكی نزم وه‌ڵامی دایه‌وه‌و بێده‌نگ بوو، ترسم زیاتر بوو".

ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی له به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌یدا راشكاوانه باس له تووڕه‌بوونی خۆی له یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزیش ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "درۆی له‌گه‌ڵیدا كردووه".

گریزمان له‌و باره‌وه نووسیویه‌تی "هه‌رگیز یاری بۆ یانه‌ی ئارسیناڵ ناكه‌م، چونكه له كۆتایی وه‌رزی 2012 ـ 2013دا په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم و داوای گرێبه‌ستیان لێكردم، كه‌چی له هێكڕا هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵمدا بڕی بێئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ن و گرێه‌بستم پێشكه‌ش بكه‌ن، من ئه‌و كه‌سانه‌م خۆشناوێ كه به‌ڵێن ده‌ده‌ن و نایبه‌نه سه‌ر".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ