ئەنجامێکی دیکەی چاوەڕواننەکراو لە رۆڵاند گارۆس

27-05-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کارۆلین ڤۆژنیاکی، ڤیرۆنیکا کودیرمیتۆڤا
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکانی تێنسی رۆڵاند گارۆس بەردەوامن، دوای ئەوەی کارۆلین ڤۆژنیاکی دانیمارکیش لە پاڵەوانێتییەکە کرایە دەرەوە.

لە یاریی یەکەمیدا لە پاڵەوانێتییەکەدا، کارۆلین ڤۆژنیاکی رووبەڕووی ڤیرۆنیکا کودیرمیتۆڤای رووسی بووەوە و یارییەکەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک دۆڕاند.

تێنسزانە رووسییە 22 ساڵەکە، یەکەمجارە بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکات، لە یەکەم یارییدا هەمووانی سەرسامکرد و بە سفر شەش، شەش سێ و شەش سێ سەر ڤۆژنیاکی سەرکەوت و سەرکەوتنێکی مێژوویی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.

کرانە دەرەوەی ڤۆژنیاکی لەکاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ پێترا کیڤیتۆڤای چیکیش بەهۆی پێکانەوە کشایەوە، پێشتریش ئانجلیک کێربەری ئەڵمانی تووشی شکستبووە و ماڵئاواییکرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە