رووداو - هەولێر
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا رایانگەیاندووە، یانەی چێڵسی بۆ جاری سێیەم بۆ دەستبەرداربوون لە راجا ناینگۆلان دەستەوارەیەکی پێشکەشی یانەی رۆمای ئیتالی دەکات.
دەستەی کارگێری رۆما دوو دەستەوارەی پێشووی یانە ئینگلیزییەکەی رەتکردووەتەوە و دوای پەیوەندیکردنی میرالیم پیانیچ بە یانەی یوڤێنتۆس یانەکە نایەوێت ئەو یاریزانەش لە دەستبدات.
ئەنتۆنیۆ کۆنتی، بەڕێوەبەری هونەری داهاتووی یانەی چێڵسی داوای ئەو یاریزانەی لە دەستەی کارگێری چێڵسی کردووە و رۆماش ئامادەنییە بەکەمتر لە 31 ملیۆن پاوەند دەستبەداری یاریزانەکە ببێت.
ناینگۆلان ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا گەیشتووەتە قۆناخی هەشتی یۆرۆی 2016 و لە چەند یاری رابردوودا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ