بۆرنمۆس یاریزانێكى دیكه‌ى لیڤه‌رپوولى برد

27-07-2016
هەرێز جەمال
نیشانەکردن براد سیمس
A+ A-

رووداو-سلێمانى 

یانه‌ى بۆرنمۆسى به‌شدار له‌ خولى یانه‌كانى ئێنگلته‌را به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى شه‌شه‌م گرێبه‌ستى له‌ وه‌رزى گواستنه‌وه‌ى هاوینه‌ ئه‌نجامدا .

به‌ پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌رى یانه‌ى بۆرنمۆس براد سیمسى یاریزانى یانه‌ى لیڤه‌رپوول بۆ ماوه‌ى پێنج وه‌رز  په‌یوه‌ندى به‌ یانه‌كه‌یانه‌وه‌ كردووه‌و ده‌بێته‌ شه‌شه‌م گرێبه‌ستى هاوینه‌ى ئه‌مساڵ و دووه‌م یاریزانى لیڤه‌رپوول كه‌ گرێبه‌ستیان ئیمزا كردووه‌ پاش جۆردان ئایبى .



سمیسى ئوسترالى  دایكبووى ساڵى 1994ـه‌و ده‌رچووى ئه‌كادیمیاى یانه‌ى لیڤه‌رپووله‌ .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە